ناوهڕۆك
ڕووتێکردنی ڕووەکەکان
ڕووتێکردن Tropism جووڵەی ڕووەکە بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراو بۆ وەڵامدانەوەی کارتێکەرێکی دەوروبەری ژینگەیی. بە جووڵە و ئاڕآستەی بەرەو کارتێکەر لە دەوروبەری ژینگەییدا دەڵێن ڕووتێکردنی ئەرێ (پۆزەتیڤ). وە بە جووڵەی دوور لە کارتێکەر دەڵێن جووڵەی نەرێ (نێگەتیڤ). هەر جۆرێکی ڕووتێکردن ناودەبرێت بە ناوی هاندەرەکەیەوە (کارتێکەرەکەی)، بۆ نموونەش بە جووڵەی ڕووەک بۆ وەڵامدانەوەی ڕۆشنایی دەڵێن ڕۆشنە ڕووتێکردن Phototropism. سەرنجی ئەوە بدەن کە چۆن نەمامەکان بەرەو ئاڕآستەی سەرچاوەی ڕۆشنایی گەشە دەکەن. ئەمەش ڕۆشنە ڕووتێکردنی ئەرێیە.
سەرچاوەکان
1124 بینین